ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، گه‌یشته سلێمانی و بڕیاره به‌جیا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌و به‌شداری له دیداری سلێمانی زانكۆی ئه‌مریكا بكات.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: عه‌بادی له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ سلێمانی به جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی موسڵ و دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی مام جه‌لال بكات و رۆژی چوار شه‌ممه‌ش، به‌شداریی بكات له دیداری سلێمانی زانكۆی ئه‌مریكی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی له موسڵ كرد‌و دواتیش چووه هه‌ولێر.
٧ ئازار ٢٠١٧ - ٢٠:٠٩
News ID: 816303
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، گه‌یشته سلێمانی و بڕیاره به‌جیا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه